ساتە وەختی تیرۆرکردنی چالاکوانێک لە کەربەلا بڵاودەکرێتەوە

چالاکوانێکی دیاری خۆپیشاندانەکانی کەربەلایە

K24 – هه‌ولێر:

لە رێگای کامێرای چاودێریی، ساتە وەختی تیرۆرکردنی فاهم تائی، چالاکوانی ناو خۆپیشاندانەکانی کەربەلا بڵاودەکرێتەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، فاهم دوێنی یەک شەممە 08/12/2019 بە دەمانچەی بێدەنگ تیرۆرکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی هەینی چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی بەغدا و 25 کەسیان کوشت و دەیانی دیکەشیان بریندار کرد.