واشنتن: 15 تا 20 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سووریا ماوون
K24 – هه‌ولێر:
جێمس جیفری، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا، رایگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌دانین 15 تا 20 هه‌زار چه‌كدار و لایه‌نگری داعش له عێراق و سووریا مابنه‌وه.
جیمس جیفری گوتیشی: زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش و لایه‌نگرانیان وه‌ك شانه‌ی نووستوو ماونه‌ته‌وه.
وته‌كانی جیفری له كاتێكدایه به هه‌زاران چه‌كداری داعش له سووریا خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كردووه.
هاوكات شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هه‌سه‌ده و داعش له باغۆزی هه‌ڵكه‌وتوو له سنووری پارێزگای دێرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وامه.