پارتی و یه‌كێتی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ك وه‌زیری داد یه‌كلا بكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی عێراق پڕ كرایه‌وه، پارتی و یەکێتی پێیان باشە بۆ چارەسەری پۆستی پارێزگاری کەرکووک شێوازی چارەسەری پۆستی وەزیری داد بەکار بهێنرێت.
رێبوار ئیسماعیل، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێ هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بە سەرکەووتوو زانی و هیوای خواست هه‌مان ئه‌زموون دووباره بكرێته‌وه بۆ كه‌ركووك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی.
رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی وەزیری داد کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو لایەنە سیاسیەکان بە سەرەتایەکی باش و بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چارەسەری پۆستی پارێزگاری کەرکووکى دەزانن.