كچه رۆژنامه‌نووسێكی ئێزدی رزگار كرا
K24 – هه‌ولێر:
دوای پێنج ساڵ له رفاندنی له لایه‌ن داعشه‌وه، كچه رۆژنامه‌نووسێكی ئێزدی له سووریا دۆزرایه‌وه و رزگار كرا.
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوه ئێزدییه‌كان رایگه‌یاند، پێش پێنج ساڵ داعش له شنگال، (ناڤین ره‌شۆ)یان رفاندبوو، به‌ڵام توانرا ناوبراو بدۆزرێته‌وه و رزگار بكرێت.
نووسینگه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، ناڤین(25 ساڵ)، پێش ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری شاره‌كه‌یان بدات، له ڕادیۆی (چیای شنگال) پێشكه‌شكاری به‌رنامه بووه.
داعش له 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014 په‌لاماری شارۆچكه‌ی شنگالی دا و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی ئێزدی ئاواره بوون و زیاتر له 3 هه‌زار هاووڵاتیی دیكه‌ش، كه زۆرینه‌یان ئافره‌تن، بێسه‌روشوێن بوون.