قایمقامی شنگال هۆشداری له گه‌رانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه‌كه ده‌دات
K24- شنگال:
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی قه‌زای شنگال و هاوكات راوێژكاری كاروباری ئێزدییان له په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداری گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال دەدات.
له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، قایمقامی قه‌زای شنگال رایگه‌یاند، بەهۆی کۆنتڕۆڵ نەکردنی سنوورەکان، چەکدارانی داعش لە سووریاوە دزە دەکەنە ناوچەکە و مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ شنگال هه‌یه.
مه‌حما خه‌لیل جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌ڤه‌ری شنگال ناوچه‌یه‌كی ئارام نییه و پێویستی به سه‌قامگیری هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه ئارام نه‌بێت، ئاواره‌كانی شنگال ناگه‌ڕێنه‌وه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شنگال، لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و هەڕەشەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو و تیایدا کێشە ئەمنییەکان خسته‌ڕوو.
لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامی شنگالدا هاتووە: "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه سنوورییه‌كان، به تایبه‌ت بۆ شنگال".
دەشڵێت: "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا كه توركیا و ئه‌مەریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر دۆخی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت".
مه‌حما خه‌لیل له پێناو گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان پێشنیاز ده‌كات، ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان دروست بكرێت كه ئه‌مەریكا، حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا قائیمقامی شنگال جه‌ختیی كردووه‌ته‌وه، هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، بریتیه له بوونی په‌كه‌كه له سه‌ر چیای شنگال، كه رێز له یاساكانی عێراق ناگرێت و پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌دات.
قائیمقامی شنگال روونیشی كرده‌وه، ناوچه‌كانیان بۆ په‌كه‌كه بووه‌ته پێگه‌یه‌كی ئارام و سه‌رچاوه‌ی چه‌كداركردن و پاره‌داركردن.
هه‌روه‌ها، په‌كه‌كه‌ی به هاوكاریكردنی به‌شێك له هۆزه عه‌ره‌به‌كان تۆمه‌تبار کرد، كه پێشتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه.
H.B