لەبارەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە دڵنیایی دەدرێت

ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات بەغدا بەشە بودجە دەبڕێت؟

K24 – هه‌ولێر:

لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای سلێمانی، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغدا ناتوانێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لەناو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، د. بەشیر گوتی: "لەناو یاسادا جێگیرکراوە و بە میزاجی سیاسی، بودجەی کوردستان نابڕدرێت".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا ئەگەر هەرێم نەوتەکەی بۆ بەغدا نەنێرێت، بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "بودجە نابڕدرێت، بەڵکو تەنها پارەی ئەو بڕە نەوتە دەبڕدرێت، کە دەبێت هەرێم رادەستی بەغدای بکات".

ئاماژەی بەوەش دا، لە سەردانکردنی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

H.J