په‌یامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستان بۆ مه‌سرور بارزانی
K24 - هه‌ولێر:
مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواستووە کە کورد لە باشووری کوردستان بە یەکگرتوویی زیاترەوە بەرەوڕووی ئەگەر و ئاستەنگەکانی قۆناغی نوێی ژیانی سیاسیی بێتەوە و لە ئەزموونی دیموکراسی و بنیاتنانی کوردستان بەردەوام بێ.
دەقی پەیامەکە:
به‌ڕێز جه‌نابی کاک مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان
له‌گه‌ڵ سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێردرانی جه‌نابت به سه‌رۆکی نوێی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، به ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ریی حزبی دیموکراتی کوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م.
هیوا ده‌خوازین له‌و هه‌لومه‌رجه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێک‌تێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه؛ و هەڵبژێرانی جەنابیشت بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی کورد لە باشووری کوردستان و عێراق. بێگومان ئەم ئەرکە قورس و ئەستەمە، بەڵام توانا و لێوەشاوەیی جەنابتان هیوادار بە بڕینی ئەم قۆناغەمان دەکات. له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ئه‌رکی نوێ‌دا.
مسته‌فا مه‌ولوودی
سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان