بۆچی خانمان زیاتر هەست بە سەرما دەکەن؟

بەهۆی ئەم پێنج هۆکارە خانمان زیاتر هەست بە سەرما دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

هەندێکجار، کوڕ و کچێک بە هەمان رێگادا دەڕۆن لە هەمان کەشە و هەوادا، بەڵام کچەکە زیاتر هەست بە سەرما دەکات و کوڕەکە کێشەیەکی ئەوتۆی نییە. زانستی پزیشکیی روونی دەکاتەوە بۆچی بە شێوەیەکی گشتی، خانمان زیاتر هەست بە سەرما دەکەن.

پلەی گەرمی لەش

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی ماریلاند، پلەی گەرمی لەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پلەی گەرمی لەشی خانمان زیاترە لە پیاوان، ئەی کەوایە بۆچی زیاتر هەست بە سەرما دەکەن؟ ئەوە راستە کە خانمان پلەی گەرمی لەشیان زیاترە، ئەمەش وایان لێدەکات لەشیان زیاتر هەست بە سەرما بکات کاتێک دەچنە کەشووهەوایەکی ساردەوە. واتە، لەشی پیاوان زیاتر ئامادەیە بۆ کەش و هەوای سارد تاوەکو خانمان.

دەرمانی دژە سکپڕیی

دەرمانی دژە سکپڕیی کاردەکاتە سەر هۆرمۆنەکانی خانمان و گۆڕانکاریان تێدا دروست دەکات. هەندێکجار وا لە خانمەکە دەکات زیاتر هەستیار بێت بە کەش و هەوای سارد.

دەست و پێی خانمان

بە گوێرەی بە دواداچونێکی گۆڤاری پزیشکیی The Lancetی بەریتانیی، دەست و پێی خانمان چەند پلەیەک ساردترە لە پیاوان.

مێتابۆلیزم (سووت و ساز)

گۆڤاری پزیشکیی Applied Physiology ئاشکرایکردووە، خێرایی مێتابۆلیزمی خانمان – سووت و سازی خواردن- هەرسکردن و ئامادەکردنی خواردن لە خانمان، بە رێژەی 23% کەمترە لە پیاوان. مێتابۆلیزم لە دوای خواردن، لەشی مرۆڤ گەرم دەکاتەوە، کاتێکیش ئەم پرۆسەیە خاوتر بێت، کەمترە ئەو گەرمییە دەبەخشێت. ئەمەش وا دەکات خانمان ئەو گەرمیەیان وەک پێویست دەست نەکەوێت.

شوێنی کارەکان

زۆربەی ئەو شوێنانەی لە دەرەوەی ماڵەکان کەسەکان کاریان تێدا دەکەن، پیاوان دروستیان کردوون. ئەمەش وایکردووە، لە دانانی سیستەمی ساردی و گەمی، زیاتر رەچاوی ویستی پیاوەکە بکرێت.

 MSN