ده‌نگه‌كانی هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی لیستی پارتی به‌م جۆره‌یه‌

به‌ داتا.. ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكی لیستی پارتی بزانه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، ده‌نگی هێمن هه‌ورامی، كاندیدی ژماره‌ 1 و سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول، 43792 ده‌نگه‌.

هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "بە پێی ئەو ئامارە نافەرمیەی کە لە ڕێگای لقە تێکۆشەرەکانی پارتیمان پێمان گەیشتووە، دەنگەکانی ئێمە لە ناو لیستی 183ی پارتیمان یەکەم دەنگە لە سەر ئاستی پارتیمان و بە بێ دەنگدانی تایبەت تا ئێستا 43792 دەنگە".

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییه‌كانیش، وه‌ك هێمن هه‌ورامی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكی لیستی پارتی، له‌سه‌ر ئاستی لقه‌كان، به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

لەسەر ئاستی لقەکانی پارێزگای دهۆك 9750 دەنگ

لقی 2ی هه‌ولێر، 10606 دەنگ

لقی 10ی سۆران، 4594 دەنگ

لقی 26ی گوڵان، 212 دەنگ

لقی 16ی دەوروبەری هەولێر، 4128 دەنگ

لقی 22ی گەرمیان، 587 دەنگ

لقی 12ی هه‌ڵه‌بجه‌، 2374 ده‌نگه‌

لقی 4ی سلێمانی و لقی 21ی دەوروبەری سلێمانی، 7427 دەنگ

لقی 19ی پارتی له‌ چه‌مچه‌ماڵ، 525 دەنگ

لقی 24ی سه‌فین له‌ شه‌قڵاوه‌، 979 دەنگ

لقی 23ی مه‌خموور، 388 دەنگ

لقی 11ی راپەرین، 1998 دەنگ

هێمن هه‌ورامی ده‌شڵێت: "بەم متمانە گەورەیەی جەماوەری پارتیمان ئەرکمان قورستر بوو. دنیایەک سوپاس و پێزانین و خۆشەویستی و منەتباریم بۆ جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان".

هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی 30ی ئه‌یلوول ئه‌نجامدرا و تا ئێستا له‌ جیاكردنه‌وه‌ی 75%ی ده‌نگه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان 43%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ جیاوازییه‌كی زۆر یه‌كه‌مه‌.

ئ. م