هێزه ئه‌منییه‌كان سیناریۆی میدیاكان پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریی له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه و ناڕاست ده‌درێت، كه له دوای چه‌ندین رووداو و هه‌لومه‌رجی سیاسی و بارودۆخی تایبه‌تدا، به‌شێكی میدیاكان هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كارییان داوه‌ته ها‌ووڵاتیان، ته‌نانه‌ت له بری ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانه‌كانی ئه‌و ده‌زگا میدیاییانه، خۆیان ماندوو بكه‌ن و زانیاریی راست و دروست بۆ وه‌رگرانیان ده‌ست بخه‌ن، ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و لێكدانه‌وه و بۆچوونانه كردووه، كه به دڵی خۆیان و ئه‌و ئاراسته سیاسی و جۆره كاركردنه بووه، كه ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه ده‌یخوازن. مامۆستایه‌كی زانكۆش ئه‌و دیارده‌یه به "كارێكی مه‌ترسیدار" وه‌سف ده‌كات و داواش ده‌كات ده‌زگای تایبه‌ت به چاودێریی میدیایی له كوردستان دابمه‌زرێن.
له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی رێستۆرانتی (هۆكاباز) له شاری هه‌ولێر، بڵاوكردنه‌وه‌ی سیناریۆ و بۆچوونی دوور له راستیی، به ناوی زانیاریی له‌سه‌ر رووداوه‌كه بۆ ها‌ووڵاتیان بڵاو كرایه‌وه، كه وه‌ك ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كرد، "زۆر دوور بوون" له واقیعی رووداوه‌كه.
ژماره‌یه‌ك له میدیاكانی سلێمانی له خوله‌كه‌كانی یه‌كه‌می رووداوه‌كه‌دا، كه ھێشتا قوربانییه‌كان خوێن له جه‌سته‌یان ده‌چۆڕا، هه‌وڵیان دا وا نیشانی خه‌ڵكی بده‌ن، ئه‌وه‌ی رووی داوه، كێشه‌ی نێوان بازرگانان و به‌رپرسانه، ئه‌و سیناریۆیه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی راستیی رووداوه‌كه بوو، كه رۆژی شه‌ممه 20/7/2019 دژه تیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد و ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی (مه‌زلوم دا‌غ) و هاوكارێكی به ناوی (محه‌مه‌د بيسكسز)، كه به (دژوار، مامه‌ند، يوسف)، ناسراوه، ده‌ستگیر كرد و رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه تا ته‌واوی ئه‌نجامده‌ر و هاوكارانی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه ده‌ستگیر ده‌كرێن".
له‌و باره‌یه‌وه، د. سامان جه‌لال، مامۆستا له به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی فه‌یك، رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه كارێكی مه‌ترسیداره، چونكه رای گشتییه‌كی چه‌واشه‌كارانه دروست ده‌كه‌ن. ناكرێت كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن زانیاریی چه‌واشه‌كارانه و هه‌ڵبه‌ستراو به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی نادیار و ناڕوون، بڵاو بكه‌نه‌وه. مه‌ترسییه‌كه‌ش تا ئه‌و رادده‌یه ده‌بێت، كه وه‌رگرانیش متمانه‌یان به میدیا نامێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌ر رووداوێكی ئه‌منیدا، كه رووده‌دات، پێویسته كه‌سانێكی تایبه‌تمه‌ند ده‌ستنیشان بكرێن، ته‌نیا ئه‌وان زانیاری بده‌نه میدیاكان. ئه‌و كاته میدیاكان هه‌ریه‌كه‌یان له لایه‌ن خۆیه‌وه به ئاراسته‌یه‌كدا رووماڵی ده‌كات، نه‌ك هه‌موویان ببنه كۆپی په‌یستی یه‌كتر. هه‌یانه دیوی ئابووری، هه‌شیانه دیوی مرۆڤایه‌تی و ئه‌منیی رووداوه‌كان ده‌گوازنه‌وه و به‌و جۆره زانیاری دروست له سه‌رچاوه‌ی رێگه‌پێدراوی ره‌سمییه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه تووشی سه‌رئێشه نه‌كه‌ن.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به نیگه‌رانییه‌وه كۆمێنتیان له باره‌ی ئه‌و جۆره كاركردنه‌ی ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی سلێمانی گرتووه و باسیان له‌وه كردووه، "دوای رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك له میدیاكانی سلێمانی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێیانخۆش بێت له هه‌ولێر ته‌قه كراوه و خه‌ڵك كوژراوه، هه‌ر زوو كه‌وتنه هه‌ڵبه‌ستنی سیناریۆی هه‌واڵگریی، پاش ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی سیناریۆی كێشه‌ی نێوان بازرگانان و به‌رپرسه‌كان له مێشكی خه‌ڵكدا بچه‌سپێنن. ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و میدیانه سه‌ر به‌هێزیكی سه‌ره‌كین له پێكهاته‌ی حكوومه‌ت و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كاریی كرد دژی حكوومه‌ت و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ش به‌وه كراوه "ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و پێگه ئه‌لیكتڕۆنی و په‌یجانه، پۆست و ناوی ئه‌و كارمه‌نده‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیایان نه‌ده‌زانی، كه له رووداوه‌كه‌دا گیانی له ده‌ست دا و به‌شێكیان وه‌ك كونسوڵی توركیا له هه‌رێم باسیان ده‌كرد".
وه‌ك شاره‌زایانی بواری میدیا باسی ده‌كه‌ن، به‌شێك له میدیای سلێمانی "بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین سیناریۆ و گومان له‌سه‌ر راستیی رووداوه‌كه دروست بكه‌ن، ته‌نانه‌ت سڵیان له ده‌ستكاریكردنی وێنه و پۆستی پێشتری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشیان نه‌ده‌كردووه، له كاتێكدا ده‌بوو ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه به‌دواداچوونی ورد و پرۆفیشناڵانه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین زانیاریی راست و دروست بۆ بینه‌ر و خوێنه‌ر و گوێگره‌كانیان ده‌ست بخه‌ن. له بری ئه‌وه‌ی رۆژنامه و پێگه ئه‌لیكتڕۆنی و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندن ببنه سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ خه‌ڵك به‌گشتی و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. به پێچه‌وانه‌وه، هه‌واڵی ناڕاستی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به خه‌ڵكی ده‌فرۆشته‌وه".
یه‌كێك له چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و دۆخه میدیاییه خراپه‌دا هه‌ستابوو به تاقیكردنه‌وه‌ی خوێنه‌ران بۆ هه‌واڵی ناڕاست و ئیدیتكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی ئه‌كاونته‌كه‌ی، كه پێش ساڵێك بڵاوی كردووه‌ته‌وه و سیناریۆیه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كه و ده‌ستگیركردنی مه‌زلوم دا‌غ له شوێنی بابه‌ته‌كه‌ی پێشتووتری دانابوو، كه له‌سه‌ر سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوسیبووی، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و سیناریۆیه‌یان وه‌ك پێشبینیی كه‌سێك بۆ رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه، كه باسی سیناریۆیه‌یكی هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان ده‌كات بۆ دروستكردنی ئه‌و رووداوه له هه‌ولێر.
كاروان محه‌مه‌د كه دواتر له‌گه‌ڵ نووسینێكی دوور و درێژدا روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه داوه، نوسیوویه‌تی: "دوێنێ هەواڵێکی سەر ئەکاونتەکەی خۆمم ئێدێت کرد و هەواڵێکی ناڕاستم بڵاو کردوە، پاشان لەکۆمێنتێکدا لینکەکەم دانا‌و لە دێڕی کۆتاییدا ئاماژەش بەوە دەکەم، کە ئەم هەواڵە دروست کراوە و ڕاست نییە، بۆ ئەوەی کەس بەلاڕێدا نەبەم، بەڵام سەرەڕای ئەو ئاماژەیە و ئاسانیی بەدواداچوون و تەئکیدکردنەوەی خوێنەر لە ڕاستی و ناڕاستیی پۆستەکە، هاوشێوەی ئاگری ناو پووش کڵپەی کرد و وەک ڕاستییەک بڵاو بووەوە. هۆکاری ئەو کارە سەرنجڕاکێشانی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بوو بۆ هەواڵی چەواشەکارانە بەگشتی، هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێدا چاودێریی پەرچەکردارەکانمان دەکرد و گفتوگۆمان لەسەر ئەو کێشە دەکرد، کە زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەتایبەتی تریش کورد، كه لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، تێی كه‌وتووه. هەروەک چۆن لە کاتی بڵاوکردنەوەی لینکەکە، ئاماژەم بەوە کردووە هەواڵەکە ڕاست نییە و دروست کراوە، لە وەڵامدانەوەی هەندێ کۆمێنتتدا خۆم گومان لەسەر زانیارییەکە دروست دەکەم! کەچی بەسەر زۆرینەدا تێپەڕیوە، ئەمجارەش سەرنجتان بۆ کاریگەری بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و پەرچەکردارەکان ڕادەکێشم، لەگەڵ ئەو کاریگەرییە دەروونیانەی زانیاریی هەڵە لەسەر تاک و کۆمەڵ بەجێی دێڵێت".
جگه له‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و سیناریۆ و لێكدانه‌وه مه‌به‌ستدارانه، تا ئه‌و كاته لای هه‌ندێك كه‌س بڕیان كرد، كه دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: "مه‌زلوم دا‌غ و هاوكارێكی ده‌ستگیر كراون و له داهاتووشدا ورده‌كاریی زیاتر له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌خه‌ینه روو".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ش، د. سامان جه‌لال رای وایه، كه پێویسته له هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان، ده‌زگای چاودێریی میدیایی هه‌بێت، بۆ هه‌موو شێوه‌كانی میدیا و ئامرازه‌كانی، ئه‌و ده‌زگایه چاودێریی هه‌موو ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه بكات، كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ كۆمه‌ڵگه دروست نه‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، ئه‌و ده‌زگایانه له كاتی بوونی سه‌رپێچیی یاسایی و ئیتیكی بواری راگه‌یاندن، كه‌ناڵه‌كان رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌نه‌وه و له لایه‌ن دادگاوه دۆسییه‌كانیان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به دژیه‌كبوونی پرسی بوونی ده‌زگای چاودێریی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئازادیی بیروڕا، ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ره‌تی كرده‌وه، ئه‌و ده‌زگایانه‌ی چاودێریی دژبه‌ربن له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئازادیی بیروڕا و گوتی: ئه‌و ده‌زگا چاودێرییانه رۆڵی سانسۆر نابینن، به‌ڵكوو زیاتر رۆڵی فلته‌ر و پاكسازی له په‌یامه‌كانی میدیادا ده‌بینن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریی چه‌واشه‌كارانه نه‌گه‌یه‌ندرێته خه‌ڵك.
له باره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه گوتی: بۆ ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر هه‌یه و ده‌كرێت ئه‌و ده‌زگایانه كار بۆ ریپۆرت و بلۆككردنی ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه بكه‌ن، كه له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه زانیاریی چه‌واشه‌كارانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به سایت و پێگه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كانیش گوتی: له هه‌موو وڵاتانی پێشكه‌وتوو، هه‌ر پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكتڕۆنی ده‌بێت خاوه‌نی دیار بێت و سه‌پۆرتی ئه‌كادیمی كرابن و ئینجا رێگه‌یان پێ ده‌درێت كار بكه‌ن، ناكرێت سایتی بێ خاوه‌ن و سه‌رچاوه نادیار هه‌بێت و زانیاری و هه‌واڵ بڵاو بكاته‌وه. ئه‌و سایتانه له كاتی بوونی سه‌رپێچیی یاسایی، رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێت فلته‌ر، یان بلۆك بكرێن و نابێت رێگه‌ی وه‌شانیان پێ بدرێت.