رووسيا واده‌ى راده‌ستكردنى ئێس-400 به توركيا ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، ساڵى داهاتوو، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 راده‌ستى توركيا ده‌كه‌ين.
يورى بوريسۆڤ، رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، توركيا له كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه.
گوتيشى: "هه‌موو ته‌كنيك و پێداويستييه‌كانى سيستمه‌كه راده‌ستى توركيا ده‌كرێن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له رێككه‌وتنه‌كه‌دا واژوويان له‌سه‌ر كراوه".
روونيشيكرده‌وه، داواكارى له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆژياى به‌رگرى ئاسمانى رووسى په‌ره‌ى سه‌ندووه و له ئاستى جيهاندا رووسيا له پله‌ى يه‌كه‌مه له‌و رووه‌وه".
ئه‌مه‌ريكا فشاره‌كانى بۆ سه‌ر توركيا زياتر كردووه، به مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى بۆ كڕينى ئێس-400 له‌گه‌ڵ رووسيا واژووى كردووه.
توركيا دووه‌م وڵاته له دواى چينه‌وه، گرێبه‌ستى كڕينى ئه‌و سيستمه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيا واژوو كردووه.
سه‌رچاوه: روسياليوم
ئ.ر