پاسداران: سعوودییه و ئه‌مه‌ریكا له پشت خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لیوا "حسێن سه‌لامی" رایگه‌یاند، "سعوودییه و ئه‌مه‌ریكا له پشت خۆپیشاندان و پشێوی و ئاڵۆزییه‌كانی عێراقه‌وه‌ن".
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای پاسداران، گوتیشی: "عێراقییه‌كان به‌رگری له ناسنامه‌ی ئاینی و شه‌ره‌فی نیشتمانی خۆیان ده‌كه‌ن".
له باره‌ی یه‌مه‌نیشه‌وه، "سه‌لامی" وێڕای ره‌خنه‌گرتن له سعوودییه و ئیمارات گوتی: "ئێران له‌و رێگه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتنی مه‌زن و به‌هێزی به‌ده‌ستهێناوه".
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سووریاش، "حسێن سه‌لامی" گوتی: "سووریاییه‌كان شكستیان به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، سعوودیه و ئیمارات هێناوه و له خاكه‌كیاندا له گۆڕیان ناوون".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران باسی له "حزبوڵڵای لوبنان" كرد و گوتی: "حزبوڵڵا له توانایدا هه‌یه رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئیسرائیل ببێته‌وه و به‌سه‌ریدا زاڵ بێت".
سه‌رچاوه: RT