تاران گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دۆزییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری دۆزینه‌وه و به‌دواداگه‌ڕانی كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێران، ساڵح هندی، رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان توانیویانه كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی غازی سرووشتی له باشووری ئێران بدۆزنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارس له زاری ئه‌و به‌رپرسه‌وه بڵاویكرده‌وه، كێڵگه‌كه ده‌كه‌وێته قوڵایی 3 هه‌زار و 900 مه‌تر له ژێر زه‌وی و بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ توانای دابینكردنی پێداویستی غازی هه‌موو خه‌ڵكی تارانی هه‌یه كه ژماره‌ی دانیشتوانی 15 ملیۆن كه‌سه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كێڵگه‌یه دوای نزیكه‌ی ساڵێك له گه‌ڕان و پشكنین دۆزراوه‌ته‌وه.
ئێران له بواری وزه‌دا یه‌كێكه له وڵاته پێشه‌نگه‌كانی جیهان و %27ی یه‌ده‌گی نه‌وت و غازی جیهان له ئێراندایه. به گشتیی %9ی یه‌ده‌گی جیهان له نه‌وت و %18ی یه‌ده‌گی غازی تێدایه.