مه‌تین بارزانی: هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیایی نابه‌رپرس ده‌ده‌مه دادگا
K24 - ھەولێر
لە روونكردنەوەیەكدا، مەتین دلۆڤان بارزانی رایدەگەیەنێت: "له كاتى رووداوى ته‌قه‌كردن له رێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاووڵاتيى تر، بۆ خواردنى نيوه‌ڕۆ له‌وێ بووين. سوپاس بۆ خوا كه هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سى تر به‌ركه‌وتن و بوونه قوربانى".
لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "دياره هه‌ندێ كه‌ناڵى نابه‌رپرسى راگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستووه‌ته‌وه و بۆ مه‌رامى تر، هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه. لێره‌وه رايده‌گه‌يه‌نم كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه په‌نا بۆ ياسا ده‌به‌م و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار ده‌كه‌م".
دەقی روونكردنەوەی مەتین دلۆڤان بارزانی
له كاتى ڕووداوى ته‌قه‌كردن له ڕێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاووڵاتيى تر، بۆ خواردنى نيوه‌ڕۆ له‌وێ بووين. سوپاس بۆ خوا كه هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سى تر به‌ركه‌وتن و بوونه قوربانى.
دياره هه‌ندێ كه‌ناڵى نابه‌رپرسى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستووه‌ته‌وه و بۆ مه‌رامى تر، هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه. لێره‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نم كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه په‌نا بۆ ياسا ده‌به‌م و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار ده‌كه‌م.
خوا كوردستان بپارێزێت..
مه‌تين دلۆڤان بارزانى