3 كۆڵبهری كورد له بهرزاییهكانی سنوور له سهرمان گیانیان لهدهستدا
K24- پيرانشار:
لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان 3 کۆڵبەری کورد بە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا.
ماڵپەڕی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە, شەوی رابردوو ژمارهیهك لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی "کانی خودا" لە ناوچەی پیرانشار تووشی سەرما بردوویی بوونه و بەو هۆیەوە 3 کەس لەو کۆڵبەرانە گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسیش لە لایەن خەڵکەوە رزگاركراون.
ئهمرۆ تەرمی ئهو 3 کۆڵبەرە بە ناوەکانی حسێن شەمع زادە, خەڵکی گوندی کانێ ئەشکەوت، سیروان پەشەنگ, خەڵکى گوندی موساڵان و یوسف جەسووری, خەڵکی گوندی شین ئاوێ، دۆزراونهتهوه و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار.
H.B