به‌شیر حه‌داد: زۆربه‌ی كێشه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدایه
K24- هه‌ولێر:
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "هه‌رچه‌نده هێشتا كورد به‌شێكه له چوارچێوه‌ی عێراقیكی فیدراڵ، به‌ڵام زۆربه‌ی كیشه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدایه، بۆیه بوونی ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌ركێكه و پێویسته ئه‌و ئه‌ركه بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور به‌كاربهێنین".
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گوتیشی، "پێویسته كورد له به‌غدا كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بكات و ئه‌و په‌یوه‌ندییه بگه‌ڕێندرێته‌وه، كه به‌ر له درووستبوونی ناكۆكییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو".
سه‌باره‌ت به پۆسته نوێیه‌كه‌شی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خه‌لیل حه‌داد جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و پۆسته‌ی كه وه‌ریگرتووه، پۆستێكی ته‌شریفی نییه به‌ڵكو پۆستێكی ته‌كلیفییه".
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێیراق، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا، دواتریش ئه‌ركی شه‌رعیه‌ت و راپه‌ڕاندنی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران به ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان راسپێردرا.
H.B