29 ملیۆن ئه‌كاونتی دیكه‌ی فه‌یسبووك هاككرا

به‌م هه‌نگاوانه‌ بزانه‌ له‌ هاككراويت يان نا؟

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاند, هاككه‌ران توانیویه‌تی بچنه‌ ناو ئه‌كاونتی نزیكه‌ی 29 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای خاوه‌نداری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هاككه‌ران ته‌نها چوونه‌ته‌ هه‌ژماری فه‌یسبووك و ئه‌په‌كانی وه‌كو  ماسنجه‌ر، ئینستاگرام، واتسئاپ و هه‌ژماری تایبه‌ت به‌ پاره‌دان هاكنه‌كراون.

فه‌یسبووك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا روونی ده‌كاته‌وه‌، هاككه‌ران ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ به‌ پاسۆوردی به‌كارهێنه‌ران و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كاندا گرتووه‌، بۆیه‌ باشتره‌ به‌كارهێنه‌ران پاسۆورده‌كانییان بگۆڕن.

له‌ كۆتای مانگی رابردوو، هه‌مان حاڵه‌ت روویدا و كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاند، نزیکەی 90 ملیۆن ئەکاونت هاککران و کۆمپانیاكه‌ش لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، دڵنیایی دایە بەکاربەرانی کە پرۆسەی هاککردنەکە کۆتایی پێهێنراوە و ئەکاونەتەکان گەڕێندراونەتەوە.

ئەگەر لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، فەیسبووکەکەت "لۆگ ئاوت" کرابوو و داوای دووبارە چوونە ژوورەوەت لێکرا، ئەوا ئەکاونتەکەت وەک یەکێک لەو 90 ملیۆن ئەکاونتە هاککراوه‌.

بەڵام کۆمپانیای فەیسبووک دەڵێت، پێویست ناکات پاسوۆردەکانتان بگۆڕن چونکە ئێستا ئەکاونتەکانتان سەلامەتە.

چۆن دەزانی ئەکاونتەکەت هاککراوە:

- ئیمەیل و پاسوۆردەکەت گۆڕاوە.

- ناو و رۆژی لەدایکبوونت گۆڕاوە.

- داوای هاوڕێیەتی بۆ کەسانێک رۆشتووە کە خۆت لێی ئاگادار نیت.

- نامە نێردراوە کە تۆ نەتناردوون.

  • پۆست کراوە کە خۆت پۆستت نەکردووە.
  • ئ . م