روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ له‌ قوتابخانه‌كان

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: رۆژانی شه‌ممه‌ له‌ قوتابخانه‌كان پشوو نییه‌ و ده‌وامی فه‌رمییه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پشووی رۆژانی شه‌ممه‌، كه‌ گوایه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌ فه‌رمی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ و رۆژانی شه‌ممه‌، له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، نه‌كراوه‌ته‌ پشوو.

له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی پێشوودا، سه‌باره‌ت به‌و پشووه‌، پشت به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌سترابوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ فه‌رمی هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، رۆژانی شه‌ممه‌ نه‌كراوه‌ته‌ پشوو.