دیندار زێباری زانیاری نوێ لهبارهی ئهو داعشانه دهخاته روو كه لهلایهن پێشمهرگهوه دهستگیركراون
K24- دهۆك:
دیندار زێباری، بەرپرسی لێژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەولەتیەکان لە لێدوانێکی تایبەت دا بو کوردستان٢٤ رایگەیاند، ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکان ژمارهیهكی زۆری چەکدارە داعشەکانیان دەستگیرکردووە، کە ھەندێکیان خۆیان وەك ئاوارە پیشاندابوو.
گوتیشی" بەشێکی زووری ئەو داعشانە دەستیان لە تاوانەکانی بەرامبەر کچ و ژنانی کوردانی ئێزدی ھەبووە و نزیکەی ھەزار کەسیان حوکمدراون.
ئەو بەرپرسەی حکوومەتی ھەرێم راشیگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی كوردستان ١٢٠٠ چەکداری داعشی رادەستی حکوومەتی عێراقی کردووەتهوه.
H.B