ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قامیشلۆ روویدا
K24 - قامشیلۆ:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا، كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه و نزیك كڵێسایه‌ك بووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قامیشلۆ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك كلێسایه‌ك روویداوه و تا ئێستا به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن.
ئێستاش تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئامبولانس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی بریندارانن بۆ نه‌خۆشخانه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، تا ئێستا ره‌وشه‌كه نائارامه و مه‌ترسی هه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و سه‌رقاڵی گه‌مارۆدانی شوێنه‌كه‌ن.
ئ. م