شێخ عوسمانى سيرێ كۆچى دوايى كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شێخ عوسمانى سيرێ كه‌سايه‌تى ئاينى و زانای تەریقەتی نەقشبەندی له‌ته‌مه‌نى 85 ساڵيدا كۆچى دوايى كرد.
ناوی ته‌واوی عوسمان عه‌بدولقادر بابه‌شێخه و له نه‌وه‌ی شێخ مسته‌فای قه‌له‌نده‌ره و له ساڵی 1934 له گوندی سیرێی ناوچه‌ی سیوه‌یلی سه‌ر به قه‌زای شارباژێر له دایكبووه.
باوك و باپیرانی خه‌لیفه و موریدی شێخانی بیاره بوون و له‌سه‌ر رێبازی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوون.
له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه ده‌چێته بیاره و ده‌ستده‌كات به خوێندنی ئاین و پاشان له سه‌ر ده‌ستی شێخ عه‌لائه‌دینی نه‌قشبه‌ندی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وه‌رده‌گرێت و شاره‌زای ئادابی ته‌سه‌وف و ته‌ریقه‌ت ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه گوندی سێرێ و له‌وێ خزمه‌تی په‌یڕه‌وانی نه‌قشبه‌ندی ده‌كات.
دوای وێرانكردنی گوندی سێرێ له لایه‌ن به‌عسه‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی شێخ عوسمانی بیاره، ماڵی ده‌گوازێته‌وه سلێمانی و مزگه‌وتێك به ناوی خانه‌قای بابه‌شێخی سیرێ درووست ده‌كات.
دوای راپه‌ڕینی 1991 روو له ئێران ده‌كات و له شاری بانه نیشته‌جێ ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هەینی 22/11/2019 كۆچى دوايى كرد و له شارباژێر به‌خاك سپێردرا.
H.J