بوومەلەرزەیەک باکوور و باشوور و رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

K24 – هه‌ولێر:

بوومەلەرزەیەک لە باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستان بە پلەی رێختەری 6.8 روویدا.

 پەیامنێری کوردستان24 لە باکووری کوردستان رایگەیاند، شاری خارپێتی باکووری کوردستان ناوەندی بوومەلەرزەکە بووە.

راشیگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکە دەیان کەس برینداربوون، کارەبای شاری خارپێت پچڕاوە و کاریگەری لەسەر هێڵەکانی ئینتەرنێت و مۆبایل هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا زیانی تەواوەتی بوومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە.

هەروەها بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، چەند باڵەخانەیەک داڕووخاون.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

H.J