لە رووداوێكی ھاتووچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

سێ كەسی دیكەش برینداربوون

K24 - دھۆك

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری بەردەڕەش سێ كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

موقەدەم ئازاد تاها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی دهۆک بە کوردستان24ی رایگەیاند: "شەوی رابردوو لەسەر رێگای بەردەرەش بەرەو پردی حەسەنیە لە سێریانی گوندی ئیسماوا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت کە شەش سەرنشینی هەڵگرتبوو، خۆی كێشا بە راگری رێگاكە، بەوھۆیەوە سێ لە سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون".

ھ.م