ئه‌ڵمانیا: هه‌رێمی كوردستان قۆناخه سه‌خته‌كانی تێپه‌ڕاندووه
K24- هه‌ولێر:
مارتین گیگە، جێگری وه‌زیری ھەماھەنگیی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا، پیرۆزبایی لە خەڵك و حکوومەتی کوردستان دەکات، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی سەرۆك و راسپاردنی سەرۆك وەزیرانی داھاتووی ھەرێمی کوردستان بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەت و دەڵێت: "قۆناخە سەختەکانتان سەرکەوتووانە تێپەراندن و ئێستا بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئابووری کوردستان، وەك ساڵانی پێشوو ئەڵمانیا ھاوکاریی کوردستان دەکات".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، جێگری وه‌زیری ھەماھەنگیی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ڕێوڕه‌سم و بۆنەی گرنگ لەم وڵاتە رووی دا و پیرۆزبایتان لێ دەکەم. ئەمەش جەخت لە سەقامگیریی دەکاتەوە. ئەڵمانیا ھەموو کات لەگەڵتان بووە. لە ساڵانی رابردووش‌دا ھاوکارتان بووین لە بواری سەربازیی و ئێستاش لە بواری مرۆیی و ئابووریی ھاوکارتان دەبین".
گیگه ده‌ڵێت: "من پێموایە چەند ناوچەیەکی کەم ھەن لە جیھان، کە ئێمە بەم شێوەیە به چڕی کاریان تێدا بکەین".
سه‌باره‌ت به مه‌رامی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد "ھاتووم بۆ ئەوەی بزانین چۆن ھەماھەنگییەکانمان زیاتر بکەین. دۆستایەتییەکی لە مێژیینە لەنێوان ئەڵمانیا و کوردستان هه‌یه. لە ساڵانی رابردوودا قۆناخی سەخت هاتنه پێشتان و زۆر سەرکەوتووانە تێتان پەڕاندن".
H.B