سه‌رۆك بارزانى و سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين پرسه‌ هه‌نووكه‌ييه‌كانيان تاوتوێكرد

سەرۆك مەسعود بارزانی و مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین كۆبوونه‌وه
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی  و مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی  ئیسلامیی كوردستان كۆبوونه‌وه.‌

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكاری و هاوكێشەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كران.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لە بارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندیی نێوان هەردوولا و هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی یەك گوتاریی و تەبایی لە كوردستان و پتەوتركردنی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.