ئه‌حمه‌د تورك: به دانانی قه‌یوم كورد له‌ناوناچێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د تورك رایده‌گه‌یه‌نێت، كە به دانانی قه‌یوم كورد له‌ناو ناچێت، هه‌روه‌ها دیموكراسیه‌تی توركیاش زیانی به‌رده‌كه‌وێت و داواش له ته‌واوی لایه‌نه‌كان ده‌كات دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی شاره‌وانی مێردین كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دوورخراوه‌ته‌وه، له مێردین به‌شداری چالاكی سه‌ركۆنه‌كردنی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په‌ی كرد و رایگه‌یاند، به‌م ره‌فتاره و به دانانی قه‌یوم زیانی گه‌وره به‌ر دیموكراسییه‌تی توركیا ده‌كه‌وێت.
ئه‌حمه‌د تورك ره‌خنه‌ی له كاری قه‌یومه‌كان گرت و رایگه‌یاند، له رابردوو خه‌رجی زۆریان كردووه و گه‌نده‌ڵیان ئه‌نجامداوه.
به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، سێ سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌ی هه‌ده‌په كه له هه‌ڵبژاردن ده‌رچوونه، لادراون و له جێگه‌ی ئه‌وان قه‌یوم دانراون، ئه‌وه‌یش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئ. م