ئەڤینداریی كچێكی فەرەنسی ھێنایە كوردستان

ئاھەنگی ھاوسەرگیریان لە كوردستان بەڕێوەچوو
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كوڕێكی كورد و كچێكی فەرەنسی، دوای چەند ساڵێك یەكترناسین و پەیوەندیی نێوانیان، بڕیاریاندا ھاوسەرگیری بكەن و ئاھەنگی ھاوسەرگیریان لە كوردستان بەڕێوەچوو.

بەشێك لە ئەندامانی خێزانی بوك، بۆ بەشداریكردن لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری كچەكەیان لەگەڵ كوڕە كوردێك، ھاتنە شاری جۆلەمێرگی باكووری كوردستان، بە جل و بەرگی كوردی بەشدارییان لە ئاھەنگەكەدا كرد.

 زاوا بەناوی محەمەد ئاتاش، خەڵكی جۆلەمێرگی باكووری كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات: "كولتووری ماڵی ھاوسەرەكەم كە فەرەنسییە زۆر لە ئێمەی كورد نزیكە، زۆرشتمان وەك یەكە، بۆیە ئەوان زۆر دڵخۆشن بە بەشداریكردنیان لە ئاھەنگی ھاوسەرگیریمان".

بوك لەبارەی بڕیاردانی بۆ ھاوسەرگیری لەگەڵ كوڕە كوردێك دەڵێت: "بڕیاری ھاوسەرگیری بۆمن بڕیارێكی زەحمەت نەبوو، راستە لە دوو وڵاتی جیا دەژین، بەڵام زۆر شتمان لە یەكتر نزیكە و خۆشەویستی لە ھەموو شتێك گەورەترە".

ھ.م