به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 ماراسۆنێك لە ھەڵەبجە بەڕێوەچوو
K24 - ھەڵەبجە
به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17ی ئادار/ مارسی 2019، له 31همین ساڵه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه، ماراسۆنێك به به‌شداریى 1000 ئاره‌زوومه‌ندى وه‌رزشى، بەڕێوە چوو.
ماراسۆنه‌كه له به‌رده‌م پاڕكی ناحیه‌ی سیروان ده‌ستی پێ كرد و له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، كۆتایی ھات.
بێلان عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی كوردستان رایگه‌یاند، درێژی ماراسۆنەكە 5 هه‌زار مه‌تر (5 كیلۆمه‌تر) بوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ژماره‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، كه له 16ی ئاداری 1988، به چه‌كی كیمیایی شه‌هید كران.
راشیگه‌یاند، بۆ سێیه‌م ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ماراسۆنه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه جگه له ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی كوردستان، به هاوبه‌شیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و 48 رێكخراوی دیكه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، رێكخرا.
له ماراسۆنه‌كه‌دا، وێڕاى وه‌رزشوانان و خه‌ڵكى ئاسایى، ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بەشدار بوون. له كۆى 25 خه‌ڵات، 9یان خه‌ڵاتی گرانبه‌ها بوون، كه به سهركهوتووانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كوڕان، كچان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، به‌خشران.
خه‌ڵاته‌كانى دیكه‌ش، به لۆگۆی رێكخراوه‌كه، به‌سه‌ر به‌شداربووانی دیكه‌ى ماراسۆن دابه‌ش كران.
یەكەم و دووەم و سێیەمى براوەی ماراسۆنەكە لەسەر ئاستی كچان بریتی بوون لە شاجوان بەهرۆز، شنۆ هۆگر، بەنان عەلی. لەسەر ئاستی كوڕانیش بنار محەمەد، فەتاح تەیموور، رەجەب عەبدولڕه‌حمان. لەسەر ئاستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیش ئەرشەد حافیز بووه یەكەمی ماراسۆنەكە.
ھ.م