كورد و تورك له ئه‌ڵمانیا ده‌بێته شه‌ڕیان
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند، له شاری "هیرنه"ی باكووری ویلایه‌تی راین "وێستڤالیا"، زیاتر له 60 كورد و تورك ده‌بێته شه‌ڕیان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، پۆلیسی شاری "بوخوم"، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه، له نزیك سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری توركی بووه و به‌شێكیان چه‌قۆیان هه‌ڵگرتبوو، له ئاكامیشدا، كه‌سێك به سووكی بریندار بووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
رووداوه‌كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه روویداوه و پۆلیس توانیویه‌تی دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات و چه‌ند كه‌سێكیشیان ده‌ستنیشان كردووه كه ده‌ستیان له هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ئه‌وه‌ش به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان كه له دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات.
توركیا له 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌ری 2019، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوا له ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" ده‌ستپێكردووه و ماوه‌ی 9 رۆژ هێرش و بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بوو.
ئ. م