تره‌مپ به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره ده‌خاته ئه‌ستۆی توركیا
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتگیری ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ناكات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا به "بیرۆكه‌یه‌كی خه‌راپ" وه‌سفكرد و به‌رپرسیارێتی چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعشی خسته ئه‌ستۆی ئه‌نقه‌ره.
تره‌مپ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له كۆشكی سپی بڵاوكرایه‌وه، گوتی: "توركیا كه ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، ئه‌مڕۆ هێرشی سه‌ر سووریای كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری ئه‌و هێرشه ناكات و به روونی دووپاتمكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كرده سه‌ربازییه بیرۆكه‌یه‌كی خه‌راپه".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "له ئێستاوه به‌رپرسیارێتی مانه‌وه‌ی چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌كان و رێگه‌نه‌دان به دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ئه‌ستۆی توركیایه".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "توركیا به‌ڵێنی داوه پابه‌ندی پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل و پێكهاته ئاینییه‌كان بێت، له‌ناویشیان پێكهاته‌ی كریستیان، هه‌وره‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه هیچ قه‌یرانێكی مرۆیی له ناوچه‌كه روونه‌دات، بۆیه توركیا ناچار ده‌كه‌ین پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بێت و به وردیش چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین".
هاوكات تره‌مپ گوتیشی: له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانمان له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه كشاندووه‌ته‌وه، كه توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تێدا ئه‌نجام ده‌دات".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی توركیا به هاوكاری گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرشی سه‌ر رۆژئاوای كوردستانیان كرد و ده‌ستپێكه‌كه‌ی به بۆردومانكردنی پێگه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له ناوچه‌كانی سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی ده‌ستپێكرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌زاران خێزانی كورد له‌و ناوچانه به‌ره‌و ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه، قامشلۆ و عاموودێ ئاواره بوون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریش بۆ رێگریكردن له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌روازه‌ی سێمالكای له نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان داخست.
H.B