دوو ھاووڵاتی كورد لە ورمێ لە سێدارەدران

"لە ماوەی دووھەفتەی رابردوودا 13 ھاووڵاتی كورد لە زیندانەكانی ئێران لە سێدارەدراون"

K24 - ھەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ھاووڵاتی كورد لە شاری ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان لەسێدارەدران.

بە پێی ھەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی كوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو ھاووڵاتی كورد لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ لەسێدارەدران، ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ھەنگاو، ناسنامەی ئەو دووكەسەی ئاشكراكردووە كە خەڵكی گوندەكانی سەر بە شاری ورمێن و ماوەی 3 بۆ 4 ساڵە لە گرتووخانەی ورمێ بەند كراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ئاماری ناوەندەكانی مافی مرۆڤ، لەماوەی دووھەفتەی رابردوودا 13 ھاووڵاتی كورد لە زیندانەكانی ئێران لە سێدارەدراون.