شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، دوای كۆتاییھانی ئەم شەپۆلە بارانبارینە، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "پێشبینی دەكرێت بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ تا بەرەبەیانی سبەی بەردەوام بێت، تا رۆژی پێنج شەممە تا رادەیەك كەشوھەوا سەقامگیر دەبێت. لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممەوە نزمە پاڵەپەستۆیەكی تر كاریگەری لەسەر ھەرێمی كوردستان دەبێت و بارانبارین دەست پێدەكاتەوە".

روونیكردەوە: "لە رۆژی ھەینی شەپۆلەكە چالاك دەبێت و بارانبارین ھەموو ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت".