پیاوێك داوای دیپۆرت كردنەوەی ژنەكەی دەكات

كچەكەی ماڵەوە بە جێدەھێڵێت

K24 – هه‌ولێر:

پیاوێک لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا، داوا دەکات ژنەکەی بۆ وڵاتەکەی دیپۆرت بکرێتەوە، ژنەکەش بە مشتەکۆڵە دەکەوێتە دەموچاوی تاکو لای پۆلیس بڵێت توندوتیژیم بەرامبەر کراوە.

پیاوە ئوسترالییەکە ناوی فەیسەڵ خانە و لە رێگای وێبسایتێکی ژوان بەستنی مووسوڵمانان کچێک بە ناوی ئەسما کە خەڵکی وڵاتی مەغریبە دەناسێت، دواتر هاوسەرگیری دەکەن.

دوای ماوەیەک، پیاوەکە هەست بەوە دەکات کە ئەو کچە بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی ئوستراڵی شووی پێ کردووە، فەیسەڵیش پارێزەر دەگرێت و دۆسییەکە دەباتە دادگا.

دوای زیادبوونی ناکۆکییەکان، شەوێک کچەکە ماڵەکەیان بەجێدەهێڵێت و لەناو ئەسانسۆر بە مشتەکۆڵە لەخۆی دەدات و دواتر دەچێتە بنکەی پۆلیس و شکات لە مێردەکەی دەکات بەوەی لێیداوە.

پۆلیس فەیسەڵ دەستگیر دەکەن، دوای خەرجکردنی بڕی 20 هەزار دۆلار لە پارێزەر و کۆکردنەوەی بەڵگە، کابرا بەڵگە دژی ژنەکەی نادۆزێتەوە، تا بەخەیاڵیا دێت کامێرای ناو ئەسانسۆرەکە تەماشا بکات.

کە تەماشای تۆماری کامێراکان دەکات، بۆی ئاشکرا دەبێت کە ئەو ژنە خۆی لە خۆی داوە و ئەوەش وەک بەڵگە دەباتە لای پۆلیس.

ئێستا ئەو دوو هاوسەرە کێشەکەیان لە دادگایە و  فەیسەڵ سوورە لەسەر دیپۆرتکردنەوەی.

 

سەرچاوە: A Current Fair

H.J