به فه‌رمی، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس دوو یاریزانیان ئاڵوگۆڕ كرد
یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا به فه‌رمی ناوه‌رۆكی مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاڵوگۆركردنی یاریزانانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 25 جه‌نیوه‌ری 2020، یانه‌ی یوڤێنتۆس گواستنه‌وه‌ی ئالیخاندرۆ ماركێزی ته‌مه‌ن 19 ساڵانی له تیپی دووه‌می بارسێلۆنا راگه‌یاند.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر 8 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئالیخاندرۆ ماركێز بووه كه به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی ڤێنزویلایه و له كۆی 22 یاری له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی بارسێلۆنا 19 گۆڵی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستبه‌رداری ماتیۆس پێرێرا دا سیلڤای ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی به‌رازیلی بوو كه له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یوڤی له كۆی 22 یاری، 5 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.