نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوەی سعوودییە کۆبووەوە
K24 – هه‌ولێر:
له په‌راوێزى به‌شداريكردنيدا له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/1/2020، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به عومه‌ر ئه‌لڕه‌زاز، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوردن كه‌وت.
هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و گرنگيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولايان، تاووتوێ كرد.
پێشتریش سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وەزیری دەرەوەی سوید، تورکیا و چەند سەرۆک و سەرکردەیەکی دیکە کۆبووەوە.
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له داڤۆس، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/1/2020، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مير فه‌يسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعووديه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و گرنگيى هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان له ناوچه‌كه، ڕه‌وشى پێكهاته‌كان له عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى خاچى سوورى سعوودى بۆ ئه‌وان، خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.