به‌هۆی پێوه‌دانی ماره‌وه هاووڵاتییه‌ك له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - دوكان:
به‌هۆی پێوه‌دانی ماره‌وه، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان"، له نه‌خۆشخانه‌ی "شار" له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
هەرێم عەبدولڕەحمان، كه کادیری مەکتەبی دارایی یەکێتییه، سێ رۆژ به‌ر له ئێستا، له ناحیه‌ی خه‌له‌كانی سه‌ر به قه‌زای دوكان، مار پێیه‌وه داوه و به‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "شار" كراوه له سلێمانی، له‌وێش دوای سێ رۆژ مانه‌وه و چاودێریكردنی ته‌ندرووستی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5ی حوزه‌یرانی 2019 باری ته‌ندرووستی تێكچوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
هەرێم عەبولڕەحمان، خێزاندارە و خاوەنی کچێك و کوڕێکە و دانیشتووی ناحیەی خەلەکانی سنووری قەزای دووکانە له پارێزگای سلێمانی.
ئ. م