عێراق تاوهرهكانی ئینتهرنێت لهسهر خانوو باڵهخانهی نیشتهجێبوون ههڵدهگرێت
K24- سلێمانی:
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بڕیاریدا، تاوەرەکانی تایبەت بە ئینتەرنێت لەسەر خانوو و باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون ھەڵگیرێن، چونکە شەپۆلی ئەو تاوەرانە سیمایەکی ناشارستانیان بە شارەکان بەخشیوە و مەترسی لەسەر تەندرووستی ھاووڵاتیان درووست دەکەن، بەڵام وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ئەوان کار بەو بڕیارە بکەن و لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
لهمبارهیهوه دیار شێخ غهریب، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە، له ههرێمی كوردستان کار بەو بڕیارە بکرێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، ژمارەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان کە بە سیستەمی وای فای کاردەکەن نزیکەی ٥٠ کۆمپانیان، ھاوکات نزیکەی ١٠ کۆمپانیای دیکەش بە سیستەمی وای ماسك کاردەکەن، زۆرینەی بورج و تاوەری ھەموو ئەو کۆمپانیایانەش لەناو سەنتەری شارەکان و لەسەر خانوو و باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون جێگیر کراون.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، داوا لە خاوەن کۆمپانیاکان کراوە دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ماوەی سێ رۆژدا تاوهرهكانی ئینتەرنێت لەسەر باڵەخانە و خانووی ھاووڵاتیان لاببەن، چونکە شەپۆله ئهلیكترۆنییهكانی ئەو تاوهرانه کاردانەوەی خراپی لەسەر تەندرووستی ھاووڵاتیان بە تایبەتیش منداڵان ھەیە و سیمایەکی ناشارستانیشی بە شار و شارۆچکەکان بەخشیوە.
H.B