دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان شەقامەکان جەنجاڵ دەکات
K24 – سلێمانی:
بەھۆی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، فشاری سەر شەقامەکانی پارێزگای سلێمانی، بە تایبەت لە کاتی بەیانیاندا زیادی کردووە، ئەمەش ناڕەزایەتیی شۆفێران و ھاووڵاتیانی لێ کەوتووهتەوە.
لەم بارەیهوە، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ئێستا پلانێکی دیاریکراویان نییە، بەڵام داوای فراوانکردنی شەقامەکانیان کردووە و سیستمی گواستنەوەی گشتیش بەلاواز ناو دەبات.
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، لە ناو شار 550 ھەزار ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوان تۆمار کراوە، ئەمە جگە لەوەی رۆژانە لە خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە ئۆتۆمبێل روو لە سلێمانی دەکەن.
سەرەتای 6 مانگی ئەمساڵ، بەھۆی رووداوەکانی ھاتوچۆوە، 75 ھاووڵاتی بوونەتە قوربانیی کە 25 کەسیان پیادە بوون و ئەوانی دیکە شۆفێر، یاخود سەرنشین بوون.
H.J