ھاتووچۆی ھەولێر بۆ تۆماركردنی بارھەڵگرەكان رێنمایی نوێ دەردەكات

كارئاسانی بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان دەكەن

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا خاوەن ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان ئاگادار دەكاتەوە، لەمەودوا ئەگەر ھیچ گۆڕانكارییەك لە بارھەڵگرەكان نەكەن، پێویست ناكات بۆ تۆماركردن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن، بەڵكو راستەوخۆ دەتوانن سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین بكەن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا خاوه‌ن ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان ئاگادار دەكاتەوە: "وه‌كو كارئاسانییەك بۆیان له‌مه‌ودوا له‌كاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ئه‌گه‌ر هیچ گۆرانكارییه‌ك له ‌بارهه‌ڵگره‌كان نه‌كه‌ن و ‌ئاكارو جۆره‌كه‌یان نه‌گۆرن، پێویست ناكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ بكه‌ن، و ‌رازامه‌ندی وه‌ربگرن، به‌ڵكو راسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی پشكنین بكه‌ن و ‌پشكنین ئه‌نجامبده‌ن، دواتر بیبەنه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ بۆ تۆماركردن".

ھ.م