په‌رله‌مان داوای نه‌هێشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات، دەست بەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا بگیرێت.
حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا داوای لە عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد، دەست بەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا بگیرێت و پرۆسەی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکی بێ مۆڵەت، لەنێو شارەکان ئەنجام بدرێت.
ئه‌و داوایه‌شی دوای ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك له به‌غدا كرد كه به‌و هۆیه‌وه 30 كه‌س كوژران و برینداربوون.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێیدا بڵاوه و به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێكان و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وڵاته‌كه‌وه به‌رده‌وام چه‌ك هێنراوه‌ته ناو عێراق. له چه‌ند قۆناخێكی جیاوازدا به‌تایبه‌تی شه‌ڕی عێراق و ئێران و شه‌ڕی داگیركردنی كوه‌یت و رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق و شه‌ڕی داعش و شۆڕشه‌كانی كوردستانه‌وه دژی چه‌وسانه‌وه و داگیركاریی رژێمه‌كانی عێراق، به‌رده‌وام خه‌ڵك په‌نای بۆ چه‌ك بردووه و له هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه چه‌كێكی زۆر له ساڵی 2014 كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش و توندڕه‌وه‌كان و دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌كارهێنران، پاش ئه‌وه‌ی سوپای عێراق چه‌ك و جبه‌خانه‌كانی بۆ توندڕه‌وه‌كان جێهێشت و ناوچه‌یه‌كی فراوانی عێراقی دابه‌ده‌سته‌وه.