تورکیا رێژەی لێخۆشبوونی لە سزاکانی سەر ئێران ئاشکرادەکات
K24- ههولێر:
فاتیح دۆنمێز، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا لە 25%ی سزاکانی سەر ئێران بەخشراوە.
لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنی ئێن تی ڤی، دۆنمێز رایگەیاند: "پاڵاوگەی نەوتی تورپاس(پاڵاوگەیەکی نەوتی تورکیا لە شاری ئیزمیر) لە ئێستادا بە دوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت چونکە نایەوێت لە بازاڕەکان ئاستەنگ بێتە پێشی".
دەشڵێت: "ئەنقەرە بە نزیکەیی لە 25%ی سزاکانی سەر ئێران بەخشراوە کە دەکاتە سێ ملیۆن تەن نەوتی ساڵانە".
لەبارەی کڕینی گاز لە ئێرانەوە، وەزیری وزەی تورکیا گووتی، ئەوان گرێبەستێکی شەش ساڵیان لەگەڵ ئێران هەیە و بەردەوام دەبن لە کڕینی گازی سروشتی لە تاران.
H.J