لە سلێمانی ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیر كران

چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە

K24 - سلێمانی

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری راگەیاند، لەناویاندا دوو ژن ھەن لە دوكانی زێڕنگەر و بانكەكان پارەیان لە خەڵك دزیووە.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی: "لەناو ئەو كەسانە ژنێك ھەیە كە لە دوكانی زێڕنگەرەكان 1500 دۆلار و 400 دیناری دزیووە، بۆیە داوا لە ھاووڵاتیان دەكەین، ئەگەر لە دوكانی زەڕەنگەرەكان پارە و زێڕیان لێدزراوە سەردانی بنكەی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی بنكەن، ھەروەھا ژنێكی دیكە لە بانكەكان پارەی لە خەڵك دزیووە، رۆژانی دابەشكردنی مووچە چووەتە بانكەكان كە گوایە مووچەی ھەیە، بەڵام تەنھا بۆ دزی چووە، ملیۆنێك و 136 ھەزاری لە ھاووڵاتییەك دزیووە".

گوتیشی: "یەكێكی دیكە لە تۆمەتبارەكان لە شاری كەركووك 20 ھەزار دۆلاری دیوە و بەرەو سلێمانی ھەڵاتووە، لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی دەستگیر كراوە".

سەركەوت ئەحمەد، راشیگەیاند: "دوو تۆمەتباری دیكە لە خانووە تەواو نەكراوەكان كەلوپەلیان دزیووە و پاش دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە تاوانەكەیان، ھەروەھا تۆمرتبارێكی دیكە تاوانی دزی لە ماڵان ئەنجامداوە، یەكێكی دیكە لە تاوانبارەكان لە بازاڕ مۆبایلی دزیون، تۆمەتبارێكی دیكە ماتۆڕسكیلی لە خەڵك دزیووە، ھەروەھا یەكێك لە تۆمەتبارەكان لە بەغدا كەسێكی كوشتووە و ھاتووەتە سلێمانی لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس دەستگیر كراوە و ئەمڕۆ رادەستی مەفرەزەیەكی پۆلیسی بەغدا دەكرێتەوە كە بۆ ئەم مەبەستە ھاتوونەتە سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشكرد: "ھەشت تۆمەتبار لە سلێمانی لەسەر تەقەكردنی دەستگیر كراون و دەست بەسەر چەكەكانیان داگیراوە، لەلایەكی دیكە 4 كەس دەستگیر كراون كە شەوانە رێگریان كردووە، بۆ ئەوەی پارە و ئۆتۆمبێل لە ھاووڵاتیان بستێنن".

ھ.م

لە سلێمانی ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیر كران
لە سلێمانی ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیر كران
لە سلێمانی ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیر كران
لە سلێمانی ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیر كران