دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای راگرتنی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، به هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له نێوان دوو په‌رله‌مانتار درووست بوو، دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له په‌رله‌مان رایگه‌یاند، گرژییه‌كان خاوكراونه‌ته‌وه و په‌رله‌مانتاران گه‌ڕاونه‌ته‌وه هۆڵی په‌رله‌مان و گفتوگۆ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی مادده و به‌نده‌كانی پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن.
له باره‌ی خاڵێكی پڕۆژه‌یاساكه كه له مادده‌ی حه‌وته‌مدا هاتووه و باس له خانه‌نشین كردنی پله باڵاكان ده‌كات، هه‌ریه‌ك له هێڤیدار ئه‌حمه‌د له فراكسیۆنی پارتی و سیپان ئامێدی له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه و بۆ یه‌كتر هه‌ڵسانه‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران ناوبژیوانیان كردن.