خه‌زعه‌لی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری میلیشیاكانی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق"ـی سه‌ر به "حه‌شدی شه‌عبی"، قه‌یس خه‌زعه‌لی، رایگه‌یاند، هه‌ینی داهاتوو ده‌كه‌ینه رۆژی به‌رگری له سه‌روه‌ری عێراق.
خه‌زعه‌لی، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌كانی له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتكرده‌وه و داوایكرد، لایه‌نگرانی "سه‌روه‌ری عێراق" رۆژی هه‌ینی بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان بكه‌ن.
گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌كه‌ین پاشه‌كشێی بكات و وڵاته‌كه‌مان پاك ده‌كه‌ینه‌وه لێیان".
خه‌زعه‌لی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكاش كرد و گوتی: "عێراق و گه‌له‌كه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن داگیركاری قبوڵ بكه‌ن".
هۆشداریشی دا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا گوێ له داوای گه‌لی عێراق نه‌گرێت، ئه‌وا؛ ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا ناچار به كشانه‌وه بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، "به ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مه‌ریكا رووی راسته‌قینه‌ی پڕۆژه‌ی خۆی ده‌رخستووه و ئه‌و نه‌هاتووه بۆ هاوكاریكردنی عێراق".
پرسی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق بووه‌ته مژاری سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا و رۆژی (5ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیارێكی ناپابه‌ندكاری ده‌ركرد و داوای كرد، حكومه‌ت رێككاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق بدات.