به ڤیدیۆ.. هێنده‌ی نه‌مابوو ئاگری به‌نزینخانه‌یه‌ك 20 كه‌س بكاته قوربانی
K24 - سلێمانی:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه یه‌كێك له به‌نزیخانه‌كانی سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، له كاتی كردنه‌وه‌ی قه‌پاغی تانكی به‌نزین، تانكی به‌نزینی كۆسته‌رێك ئاگر ده‌گرێت.
وه‌كو به‌نزیخانه‌كه به‌ناوی كۆته‌ڵ، له په‌یجی سه‌ره‌كی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شۆفێری كۆسته‌ره‌كه، به مه‌به‌ستی تێكردنی به‌نزین كاتێك قه‌پاغه‌كه‌ی كرده‌وه راسته‌وخۆ گڕی گرت.
باس له‌وه‌ش كراوه، كۆسته‌ره‌كه، گرووپێكی هونه‌ری میللی شاری سلێمانی تێدا بووه، كه بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵێكی هونه‌ری له دهۆك گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ژماره‌یان زیاتر له 20 كه‌س بووه.
دواجار وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ئاگره‌كه به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی و ماددی كۆنتڕۆڵ كرا.
ئ. م