لاڤرۆڤ و ناتنیاهۆ له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی سه‌ربازی له‌باره‌ی سووریا رێككه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی سه‌ربازی له‌باره‌ی پرسی سووریا رێككه‌وتن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی سه‌ربازی له‌سه‌ر پرسی سووریا له‌نێوانیان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ له شاری سوچی له رووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له كه‌ناڵی "روسیا الیوم" گوازرایه‌وه، لاڤرۆڤ گوتی: له كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ جه‌ختم له‌سه‌ر رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی سووریا كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سووریا بۆ ژیانی ئاشتیانه كرده‌وه و گوتیشی: له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ باسی ده‌رنه‌جامه نه‌رێنییه‌كانی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بۆ سه‌ر حكوومه‌تی دیمه‌شقم كرد و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئیسرائیلییه‌كانمان گه‌یشتینه لێكتێگه‌یشتن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی ناتانیاهۆش به‌رامبه‌ر به‌و پرسه، لاڤرۆڤ هیچ زانیاریێكی ئاشكرا نه‌كرد، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، كه جه‌ختیان له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی سه‌ربازی له‌باری پرسی سووریا كردووه‌ته‌وه.
H.B