رووسیا هاووڵاتیانی لەبارەی رەوشی عێراق ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوە رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق نەکەن، هۆکارەکەشی بۆ ئاڵۆزی بارودۆخی عێراق و بوونی هەڕەشەکانی تیرۆر گەڕاندووەتەوە.

ئەم ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەکاتێکدایە ماوەی 16 رۆژە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوامە.

بەگوێرەی دواین ئامار، 300 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 13 هەزاری دیکەش برینداربوون.

H.J