توركیا.. كوژران و برینداربوونی 10 سه‌رباز له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، 2 سه‌ربازیان له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كوژران و 8ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا، 6 گه‌ریلای په‌كه‌كه كوژراون و یه‌كێك له سه‌ربازه كوژراوه‌كانی توركیاش ئافره‌ته, ئه‌مه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی به وردی ناوی شوێنی شه‌ڕه‌كه ئاشكرا بكات.
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و باكووری كوردستان، به هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هێزه ئاسمانی و پیاده‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه به ده‌یان گوند و دێهات چۆڵ كراون.
H.B