یه‌كێتی ئه‌وروپا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌خوازێت

هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردووكیان ده‌خوازم له‌ پۆسته‌ نوێكانیان

K24 – هه‌ولێر:

باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق پيرۆزبايى له‌ كانديدكردنى نێچيرڤان بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.

رامۆن بلێكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسیوویه‌تی "پیرۆزبایی له‌ كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌م به‌ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردووكیان ده‌خوازم له‌ پۆسته‌ نوێكانیان".