كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عێراق بووه‌ته دیارده‌یه‌كی رۆژانه
K24 – هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا حكومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای پاراستنی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام كوشتنی خۆپیشانده‌ران بووه‌ته دیارده‌یه‌كی رۆژانه. ئه‌مه‌ش به‌گوته‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق گومانه‌كان زیاتر ده‌كات كه میلیشیا چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌پشت كوشتنی خۆپیشانده‌رانه‌وه بن.
له‌باره‌ی زیادبوونی توندوتیژییه‌كان و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانیش، هۆشداری ده‌درێت كه كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوادا بێت و عێراق رووبه‌ڕووی سزا ببێته‌وه.
به‌كارهێنانی هێز بۆ سه‌ركو‌تكردنی خۆپیشانده‌رانی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌جۆرێك تا ئێستا نزیكه‌ی 300 كه‌س كوژراون و 12 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماژه و بۆچوونه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌دان كه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق داخوازی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كه‌ن و توندوتیژییه‌كان ڕانه‌گرن، ئه‌وا دوور نییه ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان عێراق رووبه‌ڕووی سزای توند بكه‌نه‌وه.